داگیرکەرانی سەهیۆنی قاتیل بەردەوامە لە ئیلحاقکردن و وێرانکردنی قودسی داگیرکراو.
میدیای داگیرکەری سەهیۆنی بە ناوی هارێتز باسی لەوە کرد کە شارەوانی قودس هەفتەی رابردوو لە شارۆچکەی سیلوان ٧ خانوو و ناوەندیکی کاری ڕوخاند و ٣٠ فەلەستینیی لە خانووکانیان دەرکردووە.
راگەیەندرا کە ئەم ڕوخاندنانە بە ئامانجی ڕوخاندنی گەڕەکی ئەلبوستان لە ڕۆژهەڵاتی قودس و بێ ماڵ هشتنی ١٥٠٠ کەس لەم گەڕەکە ئەنجام دراون.
لە لایەکی دیکەوە باس لەوە کرا کە داگیرکەرانی سەهیۆنی چوونە ناو ناوچەی شێخ جەراحی قودس و دوای ئاگردان لە ئۆتۆمبێلە فەلەستینییەکان هەڵهاتن. ئەم رووداوە لە چوارچێوەی هێرشە دڕندانەیە بەردەوامەکانی سەهیۆنییەکاندا تۆمار کرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
روانگەی ئەورووپا و دەریای ناوەڕاست بۆ مافەکانی مرۆڤ (یۆرۆ مێد) کۆمەڵکوژییەکی نوێی ئاشکرا کرد کە تیایدا هێزەکانی داگیرکەر دەیان فەلەستینییان شەهید کرد کە چاوەڕێی یارمەتییە مرۆییەکان بوون لە ناوچەی گۆڕەپانی سودانییە، لە باکووری ڕۆژئاوای غەززە.
وەزارەتی بەرگری رووسیا راگەیاند، نیشتەجیێگای ڤۆزنێسێتنکا لە ناوچەی دۆنێتسکیان کۆتنرۆل کردووە.
لە ئەنجامی داڕمانی مەعدەنێک لە ویلایەتی گولستانی وڵاتی ئێران کەسێک گیانی لە دەست دا و ٢ کەسیش بریندار بوون.